ناڕەزایەتیەکان لە بەردەم شارەوانی ئاکدەنیز بەردەوامە

ناڕەزایەتیەکان لە بەردەم شارەوانی ئاکدەنیز کە لەژێر گەمارۆی پۆلیسدایە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەوان ڕێگە بە کودەتا نادەن و پەیامی "هەتا پاشەکشە نەکەن ئێمە لێرە دەبین" درا.

پاش دەستبەسەرکرانی هۆشیار ساریڵدز و نووریە ئارسلان هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بە پێشەنگایەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی)، لە بەردەم شارەوانی بە بەشداری دەم پارتی، پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی لایەنەکان چالاکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

کەمال گۆچمەن ئەندامی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی مێرسین لە گردبوونەوەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ ڕێگە بە بێ یاسایی نادەن و وتی: "قەد هەوڵدانەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان قبوڵ ناکەین."

جێگری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارت،ی بەرێوەبەری ئیدارە ناوخۆییەکان، ڕوشتو تریاکی، ڕایگەیاند کە گەل لە سندوقەکانی دەنگدان بە قەیوم و دەسەڵاتدارانیان گوت 'نا'. بۆیە گەل نایاسایی دەسەڵاتداران قبوڵ ناکەن و داوای لە حکومەت کرد ڕێز لە دەنگی گەل بگرن. تریاکی ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەت تەنها کێشەی ئەوەیە کە نابێت کورد خۆی بەرێوە ببات. ئێمەش لێرە دەبین هەتا ئێوە لەم سیاسەتانە پاشەکشە دەکەن."

هەروەها پەریهان کۆجا ئەندامی دەم پارتی ئەم کردەوانەی بە " تاوانی یاسایی" بەناوکرد و داوای تێکۆشانی هاوبەشی کرد.

ناڕەزایەتی جەماوەری لە بەردەم شارەوانی هەتا دانی ئێوارە بەردەوام بوو و سبەینێ کاتژمێر ٢:٠٠ کۆبوونەوەیەکی گشتی بە بەشداری تولای حاتیمۆغوڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی بەڕێوە دەچێت.