تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) سەردانی نووسینگەکانی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، ژن نیوز و ڕۆژنامەی یەنی یاشامی لە ئەنقەرە کرد.
باکرهان دوای سەردانەکە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و سەرنجی خستەسەر دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی شاری مێرسین و وتی: "زۆرجار ئەوەمان ڕوونکردۆتەوە و سەلماندوومانە کە ئەم ڕێگایە ڕێگایەکی ڕاست نییە. بەمە چارەسەری کێشەکان ناکرێت. لەبەرچاو نەگرتن و دەست بەسەردا گرتنی ئیرادەی گەل، بن پێ کردنی ئیرادەی گەلە، کەواتە ئەم ڕێگایە چارەسەر نییە لەهەمان کاتدا بێڕێزییەکی گەورەیە بەرامبەر بە ئیرادەی گەل.
لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین دەستبەرداری ئەم سیاسەتی قەیومەکان بن. هەروەها بانگەوازیمان ئەوەیە کە جدی بن. لە لایەک گفتوگۆی پرۆسەی چارەسەری دەکرێت، لە لایەکی دیکەشەوە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن. ئێمە لەبەرامبەر ئەم سەپاندنانەدا سەر نەوی ناکەین. زۆر جار هەوڵدانی لەوشێوەتان داوە بەڵام هیچ ئەنجامێکتان وەرنەگرتووە."
باکرحان ڕایگەیاند کە تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی سەردانی مێرسین دەکات و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەکە دەکەین.
هەروەها باکرهان سەبارەت بە دیالۆگەکان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کە دەکرێن، وتی: "ئەگەر ئەم دیالۆگانە بەڕاستی بەرەو پرۆسەیەک بچێت، ئەوا دەبێت زەمینە ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی بەڕێز ئۆجالان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و دەرگای داخراوی ئیمرالی بکرێتەوە. ئێمە نازانین چی بەسەر ئەم کۆبوونەوانە دێت و چ گۆڕانکاریەکی بەسەردا دێت. بەڵام شاندەکەمان پێی ڕاگەیاندین کە شتێک بە ناوی لێبوردنی گشتیەوە نییە."