بنەماڵەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش بە داواکاریی گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش بە داواکاریی گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکاریان پێشکەش بە داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
هەروەها هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکاریان پێشکەش بە داواکاری گشتی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
داواکاری بنەماڵە و پارێزەران بەشێوەیەکی سیستەماتیک و میزاجی ڕەتدەکرێنەوە و زۆربەی داواکارییەکان بێ وەڵام دەمێننەوە.