جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ساکینە جانسزی هەبەدەهە، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئیستەنبوڵ دوو چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ساکینە جانسزی هەبەدەهە، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئیستەنبوڵ دوو چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ساکینە جانسزی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)، دەربارەی چالاکییەکانی لە ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
هەبەدەهە گوتی: "لە سوڵتانبەیلی ٣ نووسینگەی فرۆشتنی کۆنتێنەر سووتێنران. هەروەها ئۆتۆمبیلێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەرشیفی عوسمانی لە کاگیتهان/کۆڵانی توملەچ سووتێنرا".
هەبەدەهە ڕایگەیاند، هەرکەس کە دەڵێت کاتی یەکسانییە، پێویستە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری پرۆسەکە بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.