لە شەنگال یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی گەنج دەستیپێکرد

یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال لە ئەنجومەنی گەلی خانەسۆری شەنگال دەستیپێکرد.

بە دروشمی 'بە ژن ژیان ئازادی خاکمان بپارێزین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین' یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال لە ئەنجومەنی گەلی خانەسۆری شەنگال، بە بەشداری ٧٠ نوێنەری گەنجانی عەرەب و ئێزدی لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دا دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەسیپێکرد و دواتر بۆ دیوانی وتەبێژی کۆمیتەی دیبلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی سوهام شەنگالی، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ئاڤێستا ئەزدا و وتەبێژی تەڤگەری ئازادی گەنجانی ئێزدخان سارا بۆتان هەڵبژێردران.

لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی ژنانی گەنجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور، یەژەشە دەخوێنرێنەوە، هەروەها سینەڤیزیۆنێک کە لە ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆوە کۆکراوەتەوە نیشان دەدرێت. هاوکات ڕاپۆرتی کار و خەباتی دوو ساڵی ژنانی گەنج دەخوێندرێتەوە.

لە کۆنفرانسەکەدا ڕیهام حەسەن قسەیکرد، دوای سڵاوکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو شەهیدانی کوردستان و شەڕڤانان، باسی لە گرنگی کاتی کۆنفرانسەکە کرد و جەختی لەوەکردەوە ئەوەی لە شەڕی ئازادییدا پێشەنگایەتی دەکات گەنجان و ژنان.

کۆنفرانسەکە بەردەوامە...