یادی ئەو شۆڕشگێرە ئەڵمانیانە دەکرێتەوە کە لە کوردستان شەهیدبوون

کیڤین جۆشم (دڵسۆز بەهار) و جەکۆب رەیمەر (شیار گابار) دوو شۆڕشگێری ئەڵمانی کە لە نێو ریزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا شەهید بوون، ١٠ی تەمووز لە کارلسوهی یادیان دەکرێتەوە.

کیڤین جۆشم (دڵسۆز بەهار) لە ٦ی تەمووزی ٢٠١٥ لە رۆژئاوای کوردستان لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو. جەکۆب رەیمەر (شیار گابار) لە ٩ی تەمووزی ٢٠١٨دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو.

هەر دوو شۆڕشگێرە ئەڵمانیەکە لە ١٠ی تەمووزدا لە شاری کارلسوهی ئەڵمانیا لە رێورەسمێکدا یادیان دەکرێتەوە. رێورەسمەکە لە گۆڕستانی گرونوینکل لە سەر گۆڕی کیڤین جۆشم (دڵسۆز بەهار) ساز دەکرێت.

ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکرات لە هیڵبورن و ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە پشتگیری لە کوردستان دەکەن، بانگەوازیان بڵاوکردەوە و داوایان لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە بەشداری لە رێورەسمەکەدا بکەن.

ف.ق