لە میونشن کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئیدانە کرا
ئەنجوومەنی کوردانی میونشن لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی پاریس چالاکییەکی ئیدانەکردنیان ئەنجامدا.
ئەنجوومەنی کوردانی میونشن لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی پاریس چالاکییەکی ئیدانەکردنیان ئەنجامدا.
ئەنجوومەنی کوردانی میونشن لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی پاریس دا چالاکییەکی ئیدانەکردنیان ئەنجامدا. چالاکییەکە لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە میونشن بەڕێوەچوو. لە میانی چالاکییەکەدا وێنەی شەهیدانی پاریس بەرزکرایەوە و بە بەردەوامی دروشمی "شەهید نامرن" وتراتەوە.
هەروەها شاندی چالاکوانان لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا دیداریان ئەنجامدا و ئەو دۆسیەیەی لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپاوە ئامادە کرابوو پێشکەشیان کرد. کونسوڵی گشتی ڕایگەیاند: "من لە ئێش و ئازاری ئێوە تێدەگەم. بەڵێن دەدەم دۆسیەکە بنێرم بۆ دەسەڵاتداران."
لە وتارەکاندا وەها وتراوە: "١٢ساڵ لەمەوبەر دەوڵەتی تورک لە پاریس کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامدا. لەبەر ئەوەی فەرەنسا ڕووداوەکەی پەردەپۆش کرد، کۆمەڵکوژی دووەم لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە پاریس ڕوویدا. لە سەر ئەم بنەمایە داوا لە فەرەنسا دەکەین هەردوو کۆمەڵکوژییەکە ڕوون بکاتەوە.
چالاکییەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "ژن، ژیان، ئازادی، سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی" کۆتایی هات.