تاشدەمیر: ژنان پێکەوە بەهێزن
دیرایەت دیلان تاشدەمیر وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، هەموومان بینیمان ژنان پێکەوە بەهێزن.
دیرایەت دیلان تاشدەمیر وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، هەموومان بینیمان ژنان پێکەوە بەهێزن.
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە بەشداری پەرلەمانتاران، ئەنجومەنی ژنانی هەدەکە، ئەنجومەنی ژنانی دەتەکە، کۆمسیۆنی ژنانی دەبەپە، لیژنەی ژنانی بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی هەدەپە، ڕزگاری ژنان، سەکەمە، ژنانی سۆداپ، ئەنجومەنی ژنانی سەکەیەپە، یەژەئا، ژنانی چەپ، بەشداریان لە کەمپینی "تێکۆشان ژنان لە هەموو جێگایەکە' کرد.
تاشدەمیر لە پارکی کوغولوی ئەنقەرە قسەی کرد و وتی،" هەموومان بینیمان، ژنان پێکەوە بەهێزن. کەمپینەکەمان دەلالەت لە پشتگیری ژنان، ڕێکخستنی هێزی ژنان، یەکگرتن لەدژی سیاسەتی دژی ژنان و دژی عەقڵیەتی کودەتاچی دەکات."
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، "هێرشەکان ناتوانن ڕێگریمان لێبکەن و ئێمە کۆدەبینەوە، لەگەڵ هەموو جۆرە هێرشێکی فاشیست و نەتەوەپەرست و عەقڵیەتی زایەندەپارێزی پیاو، تێکۆشانی هیوا و ئازادی ژنان بەردەوام دەبێت.
تاشدەمیر لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتی تورک کرد کە ئەوان مافی خۆیان بۆ ڕەحمەتی دەسەڵات بەجێ ناهێڵن و ژنان پێکەوە بەهێزن.
ف.ق