تیرۆری دەستگیرکردن بە هۆی بڵاوکراوەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
حکومەتی تورکیا بە هۆی بڵاوکراوەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دەستی بە تیرۆری رەشبگیری و دەستگیرکردن کردووە.
حکومەتی تورکیا بە هۆی بڵاوکراوەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دەستی بە تیرۆری رەشبگیری و دەستگیرکردن کردووە.
دەسەڵاتی ئاپەکە-مەهەپە بڵاوکردنەوەی بابەت لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکاتە بیانوو و لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنی رەشبگیری و دەستگیرکردن و قڕکردنی سیاسی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیەک لە گەڕەکی فاتیح لە ناوچەی رێزانی شاری ئامەد و لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، هاوڵاتیەک بە ناوی سەیفەدین کاردەش (٤٤ ساڵ)یان دەستگیر کرد.
کاردەش بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بابەت و ئەنجامدانی "پرۆپاگەندە بۆ رێکخستن" دەستگیر کرا و برایە بەشی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە. دوای لێکۆڵینەوە کاردەش، ئازاد کرد.
لە لایەکی ترەوە، دوێنێش لە شاری بورسا ٥ کەسیتر لە هەمان چوارچێوەدا دەستگیر کرابوون، لەو ژمارەیە دوای لێکۆڵینەوە، هاوڵاتی ئازاد ئاماک بڕیاری زیندانی بۆ دەرچوو و رەوانەی بەندیخانەی پیتی (H)ی بورسا کرا.
بە هۆی بڵاوکردنەوە بابەت لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بە پێی راپۆرتی چەند رۆژی رابردوو، لە ماوەی مانگی تەمموزدا زیاتر لە ١٢ کەس دەستگیر کراون و لەو ژمارەیەش بڕیار زیندانی بۆ ٣ کەسیان دەرچووە و رەوانەی بەندیخانە کراون.
ز.ش