هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە

لە ئەبەخ تەرمی کۆچبەرێک دۆزرایەوە

لە گەڕەکی ساریچیمەنی ناوچەی ئەبەخی شاری وان تەرمی کۆچبەرێک دۆزرایەوە.

گومانەکان بۆ ئەوە دەچن ئەو کۆچبەر یەکێک بێت لەو ١٣ کۆچبەرەی لە ٨ی مانگی شوباتدا لە سەرما رەق بونەتەوە.

پارێزگاری وان رایگەیاندبوو بە هۆی نالەباری کەشوهەواوە ناتوانن خۆیان بگەیێننە ناوچەکە و تەنها ئاماژەی بەوە کردبوو کە لێکۆلینەوە لەو بارەوە دەکەن.

لەگەڵ نەمانی سەرما و سۆڵە و ئاسایی بوونی بارودۆخی کەشوهەوا گەڕان بە دوای تەرمەکان دەستی پێکرد و لە ئەنجامدا تەرمی کۆچبەرێک دۆزرایەوە.

تەرمی کۆچبەرەکە رەوانەی دادوەری پزیشکی شاری وان کراوە بۆ ناسینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەکەی. هاوکات گەڕان بە دوای تەرمی ١٢ کۆچبەرەکەی تردا بەردەوامە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لەو ١٣ کۆچبەرەی بە هۆی سەرماوە رەق بوونەتەوە، ١٠ کەسیان ئەفغانی و ٣ کەسیشیان کوردی خەڵکی کۆبانێن.

ز.ش