نه‌رویج ژنه‌سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی ڕاده‌ستی دیكتاتۆر كرد
ژنه‌سیاسه‌تمه‌داری كورد گولیزار تاشده‌میر كه داوای مافی په‌نابه‌ره‌تیی سیاسی له نه‌رویج كردبوو و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرت، ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه.
ژنه‌سیاسه‌تمه‌داری كورد گولیزار تاشده‌میر كه داوای مافی په‌نابه‌ره‌تیی سیاسی له نه‌رویج كردبوو و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرت، ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه.
گولیزار تاشده‌میر كه ماوه‌ی ٢٧ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌نێو تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورددایه، ڕۆژی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ داوای مافی په‌نابه‌ره‌تی له نه‌رویج كردبوو. تاشده‌میر كه نه‌خۆشی دژواری هه‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته‌كان و هه‌لومه‌رجی زه‌ختی فاشیستی توركیا، ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه.
ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد بۆ توركیا له كاتێكدا كه مافی مرۆڤ، ئازادی و قانوون تیایدا نه‌ماوه، بارودۆخێكی نوێی مه‌ترسیدار ئاماژه‌ی بارودۆخێكی مه‌ترسیداره.
تاشده‌میر ساڵی ٢٠١٥ دوای ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ره‌تی له نه‌رویج پێنه‌درا، داوای مافی په‌نابه‌ره‌تی له ئه‌ڵمانیا كرد. به‌بیانووی په‌یمانی دوبلن ناوبراو له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕێندرابوویه‌وه نه‌رویج.
ته‌ڤگه‌ری ژنانی كورد له ئه‌ورووپا (ته‌ژه‌كه-ئه‌ورووپا) به‌ر له‌وه‌ی گولیزار تاشده‌میر ڕاده‌ستی توركیا بكرێته‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردبوویه‌وه و ڕایگه‌یاندبوو: «ده‌یانه‌وێت تاشده‌میر بكه‌نه قوربانی قانوونه‌كان.»
ته‌ژه‌كه-ئه‌ورووپا داوای كردبوو كه ئه‌و ژنه سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد ڕاده‌ستی توركیا نه‌كرێته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو: «له توركیا هێشتا باری نائاسایی هه‌یه. له ڕژێمێكی تاكه‌كه‌سیدا كه ئاسایشی ژیانی خه‌ڵكی ناسیاسی پارێزراو نییه، دیاره كه ئاسایشی ژیانی تاشده‌میر كه خاوه‌نی ناسنامه‌ی سیاسییه هه‌ر نییه.»
s.m