ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۸ حوزەیران، لە بارەگای پارلەمانی ئەوروپا، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و تورکیا و دیموکراسیەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و داگیرکاری تورکیا لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، بە سەردێڕی " داگیرکاری تورکیا لە عەفرین" دەستی بەکارەکانی کردووە و لەم ساتانەدا بەشی دەست پێکی بەڕێوەدەچێت و ژمارەیە پارلەمانتاری ئەوروپی قسەیان کرد و سینەفزیۆنێک لە سەر داگیرکردنی عەفرین نیشان درا.
دواتر هیڤی موستەفا، هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین، بەشێوەی زیندوو لە ڕێی سکایپەوە بەشداری کۆنفەڕانسەکە بوو و باسی لە دۆخی پێش و پاش داگیرکردنی عەفرین کرد و ئاماژەی بە داگیرکاریەکە و تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین کرد. هاوکات هیڤی موستەفا، ئاماژەی بە دۆخی سەختی عەفرین و عەفرینیەکان کرد و داوای لە بەشدارانی کۆنفرانس و پارلەمان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی جیهانی کرد، بێدەنگ نەبن و هەڵوێست نیشان بدەن و هاوکاری عەفرینیەکان بکەن.
لە کۆنفراسەکەدا، ژمارەیەک لە ئەکادیمیسیەنی بیانیی و کورد، نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیی و مەدەنیەکانیی کوردستان، چەندین سیاستمەدار و پارلەمانتاری کورد و ئەوروپی و ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی و بیانی بەشدارن.
کۆنفرانسەکە کە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، ئەنیستەتۆی کورد لە برۆکسل، بۆردی پەیوەوندیەکانی تورکیا و پارلەمانی ئەوروپا-وە ڕێکخراوە سەعات ۰۹:۳۰ خولەکی بەیانی دەستی پێکردوە و تا سەعات ۱۹:۰۰ ئێوارە درێژەی دەبێت.
کۆنفرانسەکە، وێرای دەستپێک و بەخێرهاتن، لە ٤ پانێڵ پێکدێت کە ئەمانەن:
پڵنێلی یەکەم: تەماحە کۆلۆنیالییەکانی دەوڵەتی تورکیا.
پانێلی دووھەم: بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەربارەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی عەفرین و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.
پانێلی سێھەم: ژینگەیەکی نوێ، کێشە و گرفت و ئانگاریەکان کە ڕوو بەڕووی پرۆسەی بەدیموکراتیکردن دەبنەوە.
پانێلی چوار،ەم: کوردەکان و چانسی گۆڕانکاریی دیموکراسییانە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە کۆنفرانسەکەدا، بابەتەکان بە زمانەکانی کوردیی. عەرەبیی، تورکیی، ئینگلیزیی و فەرەنسیی، پێشکەش دەکرێن و وەرگێڕانیان بۆ دەکرێت.
هـ.هـ