کەجەکە: رۆبۆسکی لەبیر ناکرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ بکوژەکان ئەنجام دەدریت

کەجەکە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیدا رایگەیاند، رۆبۆسکی و ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کاتی خۆراگریی خۆبەڕێوەبەردندا ئەنجامدران، لەبیر ناکرێن. وتیشی، ئەوانەی وتیان،"ژنیش بێت، منداڵیش بێت ئەوەی پێویستە دەیکەین" و ژن و منداڵی کوردیان قەتل کرد، لەبیر ناکرێن.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"سوپای تورک ٨ ساڵ لەمەوبەر بە فڕۆکەی جەنگی ٣٤ لاوی کوردی کۆمەڵکوژ کرد کە زۆربەیان منداڵ بوون. بە هیچ شێوەیەک مرۆڤ ناتوانێت تەرمە پارچەبووەکانی سەر پشتی بارگیرەکان، لەبیر بکات. ئێمە ئەم کەسانەمان کە بەهۆی هێرشی دژی مرۆڤایەتی و هێرشەکانی دوژمنی گەلی کورد شەهید بوون، بە رێزەوە بەبیر دێنینەوە. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاست-ی دیمۆکراتیک بونیاد دەنێین کە جارێکی دیکە کەسوکارەکانمان لە سنوور شەهید نەبن.

رۆڵەکانی گەلەکەمان بە سەدان ساڵە لە وڵاتی خۆیان لە لایەن هێزە قڕکەر و داگیرکەرەکانەوە بە چەک و بۆمب کۆمەڵکوژ دەکرێن. رۆڵە و گەنج و ژن و کەسە بەتەمەنکانمان کە دوێنی لە دێرسم و زیلان و کۆچگری و پیران و هێنێ و ئامەد و ئاگری کۆمەڵکوژ کران، ئێستاش لە رۆژئاوا کۆمەڵکوژ دەکرێن. تەنها یەک تاوانیان هەیە کە ئەویش داوای ژیانیکی ئازاد بە ناسنامەو کەلتور و زمانی خۆیان لە وڵاتی خۆیان دەکەن. وەک چۆن هەلبەستوان ئەحمەد عاریف دەڵیت، تەنها تاوانێکیان هەیە؛ ئەویش بە باسپۆرت گەرمیان نەبووەوە.

ئەوەی فەرمانی کرد، لە رۆبۆسکی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت، خودی رەجەب طەییب ئەرۆدغانە. بە ئەرۆدغان دەڵین، 'لە ناو ٤٠-٥٠ کەسدا لەوانەیە یەکێکیان ئەندامی پەکەکە بێت' و لێی دەپرسن 'ئێمە چیبکەین؟' ئەردۆغانیش فەرماندەکات و دەڵیت هەموویان بکوژن. ئەوانەی بە بارگیر باریان دەبرد، ئەگەر نەک سەد کەس، بەڵکو هەزار منداڵ و گەنجیش بوانا، ئەردۆغان دیسان فەرمانی کوشتنی دەدان. بە زیهنییەتێکی بەم شێوەیە لە دژی گەلی کورد شەڕێکی قێزەوەن بەڕێوە دەچێت. بۆ ئەم هێزە قڕکەرانە، نەک تەنها کوردێک و هەزار کورد، بەڵکو نرخی میلیۆنان کوردیش لەلای ئەوان هیچە. ئەمەش لەو زیهنییەتەوە دێت کە فەرمان بە کوشتنی میلیۆنان کوردیش دەدات. لە راستیدا فەرمانی کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنییەکانیش لە هەمان زیهنییەتەوە درابوو. بە زیهنییەتی فاشیست ئەم کۆمەڵکوژی و قڕکردنانە ئەنجام دەدرێن. ئەوەی لە رۆبۆسکی روویدا، هێرشێکی قڕکەر بوو. چونکە دەوڵەتی تورک هەموو هێرشەکانی لە دژی کورد، بە ئامانجی قڕکردن ئەنجامی دەدات.

لە رۆبۆسکی تەنها ئەوانەی قایمەقامیان ئیدانە کرد و ئەوانە بەردیان هاوێشت، دادگاییکران

فڕۆکە جەنگییەکان کە لە رۆبۆسکی کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، وەکو قسەی تانسۆ چیلەر سەرۆک وەزیرانە قڕکەرەکەی سەردەمانێکی تورکیا بوو کە وتیبوی، لە ئەرمەنیستانەوە نەهاتوون، بەڵکو لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا وە ئەنجامدراو بەرپرسانی تورکیا و حکومەتیش ئەمەیان قبوڵ کرد. ئەوانەی فرۆکەکانیان بەکار هێنا و ئەوانەی فەرمانیان دا و فەرماندەی هێزە هەواییەکەی سوپا کە هێرشەکەی ئەنجامدا و سەرۆکی فەرماندەی گشتیی هەمان سوپا ئاشکرا و دیارن، بەڵام تەنها یەکێکیشیان دادگایی نەکرا و سزا نەدرا. هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە فەرمانەکە لە بەرزترین ئاستەوە درابوو. لە رۆبۆسکی تەنها ئەو کەسانەی قەیمەقامیانیان ئیدانە کردبوو و بەردیان هاوێشتبوو، دادگاییکران. تاوانباران بە زانابوون دادگایی ناکرێن. بەم شێوەیە دەیانەوێت ئەوە پیشان بدەن کە کوشتنی کورد رەوایە. تەسلیمبوون بە سەر گەلی کورد دا دەسەپێنن. ئەو سیاسەتەی کەوا سەد ساڵە لە دژی کورد پەیرەو دەکرێت، سیاسەتێکی بەم شێوەیەیە. لە بارەی کوشتنی ٣٣ کورد لە کۆمەڵکوژییەکەی قەلقەلی، تەنها پلەدارێک دادگایی کرا کە پێی دەڵێن "سیندرۆمی جەنەراڵ مۆغلالی". بەم شێوەیە وتبوویان، ئەگەر ئێوە سەرباز و ئەفسەر و پلەدارەکان دادگایی بکەن، کەس کورد ناکوژێت. بۆیە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی کورد بکوژن، ئێستا هیچ تاوانباریک دادگایی ناکرێت.

لە دۆسیەی (ژیتەم)دا بەر لە حەفتەیەک بێتاوانی تۆمەتبارانیان راگەیاند. بەم شێوەیە پەیامی 'کوشتنی کورد رەوایە'یان دا بە سەرباز و پۆلیسەکان. لە راستیدا بۆیە پۆلیس و سەربازەکان، بە فەرمانی طەییب ئەردۆغان بە بێ گوێدانە دەستور و یاسا و نرخە ئەخڵاقییە کۆمەڵایەتیەکان، بە مەبەستی قڕکردن هێرش دەکەن سەر کورد و زوڵمیان لێدەکەن. ئەم هەموو راستییانە ئەوە دەخەنە روو کە، نە لە روبوسکی، نە لە جزیر، نە لە نسێبین و نە لە سوور تاوانباران دادگایی ناکرێن. لێپرسینەوە لەم هەموو کۆمەڵکوژییانە تەنها دەتوانرێت بە بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی ئەنجام بدریت. کاتێک کوردستانی ئازاد و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ی دیمۆکراتیک بونیاد نران، ئەو کاتە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو تاوانبارانەدا ئەنجام دەدریت. کاتێک کوردستانی ئازاد بونیاد نرا، قڕکەران رووبەرووی قوڕسترین سزا دەکرێنەوە.

کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی لە بیر ناکرێت. هەروەها ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کاتی خۆڕاگریی خۆبەڕێوەبردندا ئەنجامدارن، لە بیر ناکرێن. :ئەوانەی کە وتیان، "ژنیش بێت، منداڵیش بێت ئەوەی پێویستە دەیکەین" و ژن و منداڵی کوردیان قەتل کرد، لەبیر ناکرێن. ئەوانەی لە رۆبۆسکی کۆمەڵکوژ کران، ئەوانەی لە جزیر کۆمەڵکوژ کران، دایکانی تایبەت، جەمیلە، ئەو منداڵانەی لە شەهبا کۆمەڵکوژ کران، هەموویان بیانوون بۆ تێکۆشانی کوردستانی ئازاد. بۆ یادکردنەوەی ئەم شەهیدانەمان، تێکۆشانی ئازادی بە سووربوونمان لەسەری، بەردەوام دەبیت و بە بونیادنانی کوردستان ئازاد و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ی دیمۆکراتیکیش لێپرسینەوە لەگەڵ قڕکەران دەکرێت."

ز.ش