کۆنفیدراسیۆنی ژنانی گەنجی سوریا دادەمەزرێت
لە کۆنفرانسی ژنانی گەنج، بڕیاردرا تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەزن بکرێت و ئەنجامدانی خەباتی پێویست بۆ دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی ژنانی گەنجی سوریا.
لە کۆنفرانسی ژنانی گەنج، بڕیاردرا تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەزن بکرێت و ئەنجامدانی خەباتی پێویست بۆ دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی ژنانی گەنجی سوریا.
کۆنفرانسی "پێشەنگایەتی ژنانی گەنج لە شۆڕشدا" بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج بە درووشمی "بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" ئەنجامدرا، بە خوێندنەوەیەک ئەنجامنامەیەک کۆتایی هات.
ئەنجامنامەکە لەلایەن ئەندامی مەجلیسی یەکێتی ژنانی گەنج بێریتان ڕۆژ بە زمانی کوردی و لەلایەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی گەنج نادیە یوسف بە زمانی عەرەبی خوێنرایەوە.
لە ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کۆنفرانسەکە بە بەشداری ١٥٠ نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان کە بەدوای ئەڵتەرناتیڤی سەرمایەداری دەگەڕێن، ئەنجامدراوە.
لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر بناغەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتوێژکراوە دەربارەی بابەتەکانی وەک "نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی ژن" و "ڕۆڵ و ئەرکی ژنانی گەنج لە بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک".
لە ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەها و هێزێکی واتاداری بە ئازادی ژنان بەخشیوە، تێیدا هاتووە: "لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە ژنان ڕووبکەنە تێکۆشانی ئازادی. قیبلەی ئازادیش ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. لەم چوارچێوەیەدا ئەم بڕیارانە دراون:
"بۆ ڕێبەرێتی:
١-ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە بناغەی هەموو خەبات و بیرکردنەوەیەکمان.
٢- لەژێر درووشمی کەمپەینی "ژن، ژیان، ئازادی، سەربخە ئازادی" لە سوریاوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەیەکی فراوان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکبخرێت.
٣- بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر بناغەی دژایەتی ئەو جۆرە وەرزشەی ئالوودەبوون و سیستەمی بەرخۆریی قووڵ دەکاتەوە، وەک ئەڵتەرناتیڤێک بۆ جڤاکی تەندروست و ئەخلاقی و سیاسی، لەسەر ئاستی ڕۆژهەلاتی ناوین پێشبڕکێی وەرزشی لە ڕۆژئاوا ڕێکبخرێت.
بۆ تێکۆشان و بونیادنای سیستەمی ژنانی گەنج
ژنانی گەنج بۆ پێشخستن و سەرخستنی شۆڕشی ژنان، ٥ پێکهێنەری بیردۆزی ئازادی ژن بەبنەما دەگرن. لەسەر ئەم بناغەیە نەخشەڕێگای خەباتی خۆیان دەستنیشان دەکەن:
١- لە بونیادنانی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمدا ژنان ڕۆڵی چالاک دەگرنەئەستۆ و پێشەنگایەتی دەکەن.
٢- بۆ دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی ژنانی گەنجی سوریا خەباتی پێویست دەکرێت".
پەیام بۆ ژنانی کینیا
پاشان لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی گەنج نامەیەک بۆ ژنانی کینیا خوێنرایەوە.
لە کۆتاییدا برۆشۆرەکان بە ناوی "بە فۆرمەلەی ئەفسوناوی ژن ژیان ئازادی، دامەزراندنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک" بڵاوکرانەوە و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.