یەسەکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ٣١ ی ئاداری ئاشکرا کرد

سەرۆکی یەسەکە ئەحمەد یەنەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ٣١ ی ئاداری ئاشکرا کرد.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە) ئەحمەد یەنەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە هەرێمییەکانی ٣١ ی ئاداری ئاشکرا کرد، یەنەر ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداربوون لە شارە مەزنەکان ٧٨،١٢٪ بووە، ئاکەپە ١٢، پارتی ڕەفا ١، دەم پارتی ٣، جەهەپە ١٤ شارەوانی مەزنیان بەدەست هێناوە.

دەم پارتی لە ٧ شاردا شارەوانی بەدەستهێناوە

یەنەر ڕایگەیاند لە کۆی ٥١ شارەوانی شارەکان، ئاکەپە ١٢، ئیی پارتی ١، پارتی یەکێتی مەزن ١، پارتی ڕەفا ١، دەم پارتی ٧، جەهەپە ٢١، مەهەپە ٨ شارەوانیان بەدەستهێناوە.

یەنەر ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداربوون ٧٨،١١٪ بووە، کەمتری بەشداری بە ڕێژەی ٦٧،٣٤ ٪ لە ئامەد بووە. هەروەها بۆ شارەوانی شارەکان، کەمترین ڕێژەی بەشداربوون لە چەولیگ بە ڕێژەی ٥٩،٦٣٪ و لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بە ڕێژەی ٥٩،٧٦٪ بووە.

یەنەر داتای پەیوەست بە ناوچەکانیشی ئاشکرا کرد، بەگوێرەی داتاکان، ئاکەپە ٣٤٦، ئیی پارتی ٢٢، پارتی چەپ ١، پارتی یەکێتیی مەزن ١٣، پارتی چەپی دیموکراتیک ١، پارتی ڕەفا ٣٧، دەم پارتی ٥٧، جەهەپە ٣١٤، پارتی دیموکرات ٢، مەهەپە ١١٤، پارتی کرێکارانیت تورکیا ١، دەڤا ١ و پارتی سەعادەت ١ شارەوانییان بەدەستهێناوە، هەروەها لە ٩ ناوچە کاندیدی سەربەخۆ براوەی هەڵبژاردن بوون.

لە چەند شوێنێک هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە

یەنەر ڕایگەیاند بەهۆی سکاڵاکانەوە هەڵبژاردن لە چەند ناوچەیەک دووبارە دەکرێتەوە: ناوچەی گوزەلیورتی ئاکسەرای، پنارباشی قەیسەری، حلوانی ڕحا، یەلدزەلی و گونەیکایای سیڤاس، لە شارۆچکەی پێری مەزگرتی دێرسیم، لە بویوکاریشترانی لولەبورگازی کرکلارەلی، شارۆچکەی ساگلیکی سەر بە ئاکسەرای.