هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە

یەکینەی تۆڵەسەندنەوە لە وان چالاکییان ئەنجامدا

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئێریش زۆزان لە شاری وان لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئازاردا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئێریش زۆزان راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە ٢ی ئازاردا یەکینەکانمان لە کۆڵانی کراتلیی لە گەڕەکی بۆستانچی لەسەر رێگای ئاوریشمی شاری وان ئۆتۆمبیلی فاشیستێکیان بە ناوی شاهین دینلییان سووتاند.

هاوکات یەکینەکانمان دەستیان بەسەر تابلۆی چەند ئۆتۆمبیلدا گرتووە کە بۆ پرۆپاگەندەی قێزەوەنی دەوڵەت بەکار هێنراون. ئیدی هەموو ئەو کەسانەی دەبنە هاوکاری شەڕی تایبەتی دوژمن دەکەینە ئامانج.

لە ٤ی ئازاردا نادر دادای بەڕێوەبەری وێستگەی گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ناوچەی یەنی مەحەلەی شاری وان، لە دژی گەل پرۆپاگەندەی بڵاو کردەوە. لە دژی ماڵی ناوبراو چالاکییەکمان ئەنجامدا.

هەمان رۆژ یەکینەکانمان ئۆتۆمبیلی فاشیستیک بە ناوی فەخرەدین دادای-یان سووتاند.

٦ی ئازاریش هێزەکانمان لە دژی ماڵی کەسێک بە ناوی بەدەل دایان کە بەشداری ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی دوژمن دەبێت، چالاکییان ئەنجامدا."

ز.ش