٢٢ دۆسیە لەدژی ١٨ پەرلەمانتار بۆ پەرلەمانی تورکیا ڕەوانەکران

٢٢ دۆسیە لەدژی ١٨ پەرلەمانتار بۆ پەرلەمانی تورکیا ڕەوانەکران کو زۆربەیان لەدژی پەرلەمانتارانی هەدەپە ئامادەکراون.

لەبارەی ١٨ پەرلەمانتار کە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماریش لەناویاندان، بە داواکاری هەڵگرتنی مافی پەرلەمانتاری ٢٢ دۆسیە رەوانەی پەرلەمانکران.

٧ دۆسیە لەدژی پەرلەمانتارانی هەدەپە ئامادەکراون و دۆسیەکیش لەدژی سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) یە.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە دۆسیەیان لەدژی تۆمارکراوە ئەمانەن: پەروین بوڵدان، حوسەین کاچماز، موراد چەپنی، موئەزەز ئۆرهان، کەمال بولبول، سەمرا گوزەک و ئایشە ئاجار باشاران.

ف.ق