٤ی نیسان لە هێلسینکیی فینلاند پیرۆزکرا

لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلاند ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلاند ڕۆژی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پەژاک و یەپەژە پیرۆزکران.

 ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە بەشداریی چەندین کورد لە کۆمەڵەی کوردی فیلینکی بەڕێوەچوو. لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، پەژاک و یەپەژە هەڵواسرابوون.

ئاهەنگەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. لە ئاهەنگەکەدا لەسەر گرنگیی ٤ی نیسان وتار پێشکەش کرا.

لە ئاهەنگەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.

ئاهەنگەکە بە گێڕاندنی هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی پێهات.

ژ.ت