٤ی نیسان لە کۆلن پیرۆزکرا
ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری کۆڵن بە چالاکییەکی رەنگاورەنگ پیرۆزکرا.
ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری کۆڵن بە چالاکییەکی رەنگاورەنگ پیرۆزکرا.
یەکێتیی ژنانی کورد لە رەین ڤێستفالیا (YJK-NRW) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد.
لە چالاکییەکەدا پێشانگایەک بۆ ناساندنی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانی ئازادی ژنان و تەڤگەری ئازادیی کورد بە ڕای گشتیی دەرەوەی کورد کرایەوە.
هونەرمەند مەمۆ چووە سەر تەختە و گۆرانیی چڕی. هەروەها چالاکوانان بە دەم گۆرانیی کوردییەوە گوڵیان بەسەر گەنجاندا دابەشکرد.
ژ.ت