٤ی نیسان لە ماریگنان پیرۆز کرا
گەنجان بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوچەی ماریگنانی مارسیلیا کۆبوونەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
گەنجان بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوچەی ماریگنانی مارسیلیا کۆبوونەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بەبۆنەی ٧٤هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا گردبونەوەیەکیان بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بەرزکرابوونەوە.
لە ڕاگەیەندراوی چالاکییەکەدا هاتووە: ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیانەوەی گەلی کوردە و ئەوەشی تیادا هاتووە: "٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی گەنجانی کوردە، کە دواڕۆژی گەلی کوردن". هەروەها ئەوەش خرایەڕوو، کە گەنجان بەبێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوڵقێنەری ئەم لەدایکبوونە مەزنە، گۆڕپانەکان جێناهێڵن.
چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "ئازادی بۆ ئۆجەلان" کۆتایی پێهات.
ژ.ت