٤ی نیسان لە ئێریڤان پیرۆزکرا
لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینا ٧٣مین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆز کرا.
لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینا ٧٣مین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆز کرا.
ئاهەنگەکە لە ماڵی گەل ئەنجامدرا. ژەنیا قادر و سەیرانا جەلاد ئەندامانی یەکێتی ژنانی ئازاد، کنیاس حەسەنۆڤ هاوسەرۆکی ڕاوێژی گەلی کورد و پەرلەمانتار، سلۆ دربۆیان هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان و شێخ تاهیر ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی کوردستان لەسەر گرنگی و واتای ئەم ڕۆژە قسەیان کرد.
قسەکەران ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد و وتیان، " رۆژبوونی ڕێبەرمان لە هەموومان پیرۆز بێت." نوێنەرانی کورد رایانگەیاند کە لە سایەی عەبدوڵلا ئۆجالان گەلی کورد گەیشتە ئاستی هەبوونی خۆی.
جەماوەر دواتر چووە باخچەی ڕێبەرتی و لو گوندی ئاراکسی لە ئۆکتوبەریا و نەمامیان چاند.
ف.ق