بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی کرا
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوایان لە داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کردووە، کە چاویان بە موەکلیەکانیان بکەوێت.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوایان لە داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کردووە، کە چاویان بە موەکلیەکانیان بکەوێت.
داواکە لەلایەن پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕازییە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز، چەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینجەوە ئەنجام پێشکەشکراوە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ڕفێنرا و لەو کاتەوە لە زیندانی جۆری ئێفی ئەمنیی ئاستبەرزی ئیمرالی دا گۆشەگیرکراوە.
دواینجار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا بە تەلەفۆن پەپوەندی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرابوو، بەڵام ئەو پەیوەندییەش لە دوای چەند خولەک و لە کاتی قسەکردندا پچڕێنرا.
ژ.ت