بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەشکرا
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد بەمەبەستی دیدار جارێکی تر داواکاریان پێشکەشکرد.
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد بەمەبەستی دیدار جارێکی تر داواکاریان پێشکەشکرد.
محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەکەی مەزڵوم دینچ، بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد. هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەی بتوانن دیدار ئهنجام بدهن، بە ھەمان شێوە سەردانی داواکاری گشتی و بهڕێوهبهرایهتی زیندانەکەیان كرد.
له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ـەوه تا ئێستا، هیچ زانیارییهك لهبارهی ڕێبهری گهلی كورد، عهبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.