بۆ دیداری رێبەر ئۆجالان پارێزەران سەرلێدانیان كرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی چاویان به موهكیلهكهیان بكەوێت، سەرلەنوێ داواكارییان پێشكهش كرد.
پارێزەرانی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی چاویان به موهكیلهكهیان بكەوێت، سەرلەنوێ داواكارییان پێشكهش كرد.
له پارێزەرانی رێبەری گەلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان ههر یهك له رازیە ئۆزتورك، رێزان ساریجا، فایق ئۆزگور ئەرۆڵ و عمران ئەمەكچی بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان سەردانی بەرێوەبەرایەتی كۆماری بۆرسایان و بەرێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالیان كرد.
رێبەری گەلی كورد عەبدۆڵا ئۆجالان لەساڵی ١٩٩٩ەوە كە بەپیلانگێڕیەكی نێونەتەوەیی دەستگیركرا، لەزیندانی جۆری ئێف لەژێر چاودێریەكی توندوتۆڵ و قورسدا لەئیمرالی و لەژێر گۆشەگیری هەرە دژوار و قورسدا راگیراوە.
جێگای ئاماژەیە؛ دوایین جار لە رێكهوتی ٢٥ی ئاداری ساڵی ٢٠٢١دا لەگەڵ براكەی بەرێگەی تەلەفۆن قسەی كردووە و ئەو دیالۆگەش لەنیوەدا بڕابوو.
پارێزەرانی رێبەری گەلی كورد؛ عەبدۆڵا ئۆجالان دوای هەشت ساڵان لە ٢٢-٢ گوڵان، ١٨-١٢ حۆزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ توانیان چاویان پێبكەوێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە بەدواوە وەڵامی هەموو سەرلێدانەكان نەدراوەنەتەوەو، بێ وەڵام ماونەتەوە.
هـ . ب