بە هەزاران کەس لە درانسی لەدژی هێرشە تورکە فاشیستەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە شاری درانسی سەر بە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە هەزاران کەس لەدژی هێرشی تورکە فاشیست و نەژادپەرستەکان و فشارەکانی پۆلیسی فەڕەنسا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

کاتژمێر ١٣:٠٠ لە شاری درانسی سەر بە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە هەزاران کەس لەدژی هێرشی تورکە فاشیست و نەژادپەرستەکان و فشارەکانی پۆلیسی فەڕەنسا  و لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' و ' جەنگی ئازادی گەش بکەن، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن'ی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشغێری (تەجەشە) بەرزکرانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا کە بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان ئەنجامدرا، دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بژی بەرخۆدانی گەلی کورد' و ' درانسی بۆ فاشیزم دەبێتە گۆڕستان' وترانەوە.

ڕێپێوانەکە دوو کاتژمێر بە موزیک تاوەکو گەڕەکی بۆبیگنی بەردەوام بوو.

لە ویستگەی کۆتایی ڕێپێوانەکەدا نەجمەدین دەمیرئاڵپ هاوسەرۆکی کۆنگرەی کوردی دیموکراتیک لە فەڕەنسا (جەدەکە – فە) قسەی کرد.

دەمیرئاڵپ بەبیریهێنایەوە کە 'لەم دواییانەدا لەدژی گەلی کورد هێرشی سیستماتیک ئەنجام دەدرێت."

دەمیرئاڵپ رایگەیاند، نازانن ڕێبەرمان ئێمەی فێری چی کردووە و پێویستە دەست لە کردەوە قێزەونەکانیان لەبەرانبەر گەلی کورد هەڵگرن.

وتیشی، " کەس ناتوانێت لەم رێگەیە دوورمان بخاتەوە، پێویستە ئەمە باش بزانن. ئێمەی کورد دەتوانین خۆمان بپارێزین. نامانەوێت لەدژی دەوڵەتی فەڕەنسا و پۆلیس بوەستینەوە. ئێمە بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشین. ئێدی رێگە بە فاشیستەکان نادەین. تێکۆشانمان بە بڕیاەوە بەردەوام دەبێت."

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

پۆلیسی فەڕەنسا لە ٢٤ی شوباتدا هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە درانسی و فاشیستەکانیش رۆژێک دوای ئەوەی هێرشیان ئەنجامدا. تورکە نەژادپەرستەکان هەوڵیاندا ئاڵای تورک لەسەر کۆمەڵەکە هەڵبکەن، بەڵام کوردستانیان دەستوەردانیان کرد و ڕێگەیان نەدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کورد بریندار بوون.

ف.ق