بە شێوەیەکی جەماوەری ماڵئاوای لە فریاد هیرانی کرا

ئەندامی کەنەکە فریاد هیرانی، کە لە ئەڵمانیا گیانی لە دەستدابوو، لە بەرلین بەشێوەیەکی جەماوەری تەرمەکەیان ڕەوانەی باشوری کوردستان کرد.

ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) فریاد هیرانی کە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، گیانی لەدەستدا. بنەماڵەی فریاد هیرانی و کوردستانیان بۆ ماڵئاویکردن لە تەرمەکەی لە بەرلین کۆبوونەوە.

پاش بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمە ئاینیەکان، ئەندامی کەنەکە نەیلوفەر کۆچ قسەیکرد و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەکەی خواست.

نەیلوفەر دیاریکرد لەگەڵ فریاد هیرانی ٦ ساڵ پێکەوە کاریانکردوە و وتی: "هاوڕێمان هەم هونەرمەندێکی باش و هەم ڕۆژنامەنوسێکی باشبوو، هۆشمەندی نەتەوەی زۆر پێشکەوتووبوو کاتێک باسی کەنەکە دەکرا هاوڕێ فەرهاد دەهاتە بیری مرۆڤ. پشتمان پێدەبەست. هاوڕێ فەرهاد خەبات و تێکۆشانی بۆ کوردستانێکی ئازاد تەرخانکرد. بەڵێن دەدەین بۆ بەجێگەیاندنی خەونی هاوڕێ فەرهاد، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین".

ئەندامی کەنەکە مەجید حەسۆ ئاماژەی بەوەکرد: " لە ١٨ ساڵیەوە تێکۆشانیکرد تا لە وڵاتێکی ئازاد دا بژێت. لە کەرکوکەوە هەتا شەنگال، لە عەفرینەوە هەتا کۆبانێ لە هەر گۆڕەپانێک کە بەرخۆدان و  تێکۆشان هەیە، فەرهاد لە دژی هێرشی دڕندانە لەسەر کوردستان یەکەم جار دەچوە ئەو هەرێمە. وەک هاوڕێیانی ئەو لە ئەرکی خۆمان بەردەوام دەبین و درێژە بە تێکۆشانەکەی دەدەین".

تەرمی هیرانی لە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە هەولێر بەخاک دەسپێرێت.