'بە تێکۆشانی هاوبەش فاشیزم هەڵدەوەشێنین'
لە کۆنفڕانسی دیموکراسی و ئازادیدا لە بەرلین راگەیەنرا کە ئەوان دەرفەتی ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنن. لایەنەکانی دژی دیکتاتۆری خاڵێکی هاوبەش دروست بکەن و فاشیزم هەڵوەشێنین."
لە کۆنفڕانسی دیموکراسی و ئازادیدا لە بەرلین راگەیەنرا کە ئەوان دەرفەتی ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنن. لایەنەکانی دژی دیکتاتۆری خاڵێکی هاوبەش دروست بکەن و فاشیزم هەڵوەشێنین."
کۆنفڕانسی دیموکراسی و ئازادی لە بەرلین لە دووەم رۆژدا بەردەوامە. کۆنفڕانسەکە بە قسەکانی پرۆفیسۆر دکتور نەشە ئوزەن و هایکا باگدات رۆژنامەنوس دەستیپێکرد.
ئوزگەن وتی، " لە دوارۆژدا ئێمە هەین، لەم هۆڵە پێکەوە، کورد، ئەرمەن، سوریان، عەلەوی، لاز و هەموو کەلتور و ناسنامەکان لێرەین. دوارۆژی خۆمان دروست دەکەین.
کۆمیتەی ئامادەکار لەبارەی کۆنفڕانسەکە وتی، " هەموو ناسنامە و ئایینەکان و ئەوانەی ویژدانیان هەیە کە لە تورکیا، کوردستان قوربانی دەستی سیستمن، لێرەن. هەموو کەسێک لێرە لەدژی دیکتاتۆری جۆراوجۆر خۆی دەپارێزێت و خاڵی هاوبەش دروست دەکەن و بەم تێکۆشانە فاشیزم هەڵدەوەشێنرێت. گرنگ ئەوەیە کە هاوکاریەکە دوای کۆنفڕانسەکە لەسەر زەمینەی پراتیک ئەنجام بدرێت."
لە کۆنفڕانسەکەدا دکتور لەتیفە ئایکوز کاری بەڕێوەبەری کرد. پرۆفیسۆر باس ئوکران، پرۆفیسۆر جەنگیز ئاکتار، تورگوت ئوکەر سەرۆکی فەخری ئائابەکە، ئەرتوغرول کورکچو سەرۆکی فەخری هەدەپە، بنیامین شەکەر هاوسەرۆکی ئۆهەدە، کوبرا دەرین ئەنجامی کەمپەینی پەیمانی ئەستەنبوڵ و ییگید ئاکسکۆی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە یەکەم رۆژی کۆنفڕانسەکەدا لەبارەی بابەتی 'دیاریکردنی زیان' قسەیان کرد.
ف.ق