چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا، میراس سەرحەد بە زمانی ئینگلیزی لە ئاهەنگەکەدا وتی، "یادی پەژاک لە گەلەکەمان لە رۆژ هەڵاتی کوردستان پیرۆز بێت و هیوا و خەونی ئازادیخوازانە بۆ گەلی ئێمە دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران". وتیشی، "رۆژی لەدایکبونی رێبەرمان هاوکاتە لەگەڵ رۆژی دامەزراندنی پارتێک، کە هەڵگری خەم و ئازار و مەینتیەکانی گەلەکەمانە، کە ئەویش پەژاکە، بۆیە رۆژبونی سەرۆک ئاپۆ رۆژبونی هەمو کوردە، بەتایبەتی رۆژی ژنان و گەنجانە".
دواتر لەلایەن شاخەوان داڵاهۆ بەرپرسی کۆمیتەی پەژاک وتارێک پێشکەش کرا و ٤ی نیسان رۆژی دامەزراندنی پەژاک و رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە هەموو کوردستانیان و وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان پیرۆز کرد.
وتاری کۆمسیۆنی لیدس سەر بە کۆنگرەی دیموکراتیک لە ئەوروپا و رێکخستنەکانی باشور لە بەریتانیا، لەلایەن وتەبێژی گشتیی کۆمسیۆنی بەریتانیا کاروان خاڵ پێشکەش کرا و پیرۆزبایی گەرمی کۆمسیۆنی باشوری گەیاندە دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕانی کورد لە چیاسەر کەشەکانی کوردستان. هەروەها پیرۆزبایی گەرمی لە ژنان و گەنجان و تێکۆشەرانی ئازادیخواز کرد، بەتایبەت رۆژی دامەزراندنی پەژاک، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژبوونی ڕێبەرایەتیمان، بۆ ئێمە و گەلانی ئازادیخواز لە رۆژهەڵاتی ناوین نرخ و بەهای خۆی هەیە".
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە درێژەی یادەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و بەناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانەوە سەرەتا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە مسوڵمانی کوردستان کرد و داوای ئاشتی و ئازادیی بۆ گەل و رێبەر ئاپۆ کرد.
هاوسەرۆکی پەژاک لە درێژەی وتەکانیدا وتی، "پەژاک هەڵقوڵاوی ئازاری چەند ساڵەی خەونی بەدی نەهاتوی ئازادیی گەلەکەمانە لە رۆژ هەڵاتی کوردستان، پەژاک ئەمڕۆ نەک تەنها بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو بووەتە هیوایەک بۆ سەر جەم گەلانی ئازادیخواز لە ئیراندا. ئێستا پەژاک لە ناو تێکۆشانێکی مەزندایە بۆ گەلەکەمان. هەروەها ١٨ سالە خەباتمان بەردەوامە و لەو پێناوەش دا پارتیمان بە شەهادەتی هەڤالانمان درێژە بەو رێبازە پیرۆزە دەدات. یادەکەمان هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لە دایکبوونی رێبەرمان رێبەر ئاپۆ، ئەوە بۆ ئێمە و بۆ گەلەکەشمان رەهەندێکی تایبەتی خۆی هەیە، بەتایبەت لەگەل رۆژبوونی رێبەر ئاپۆدا ژنان و گەنجان جارێکی تر لەدایکبونەوە و ئیرادە و نرخ و بەها و ژیانی ئازاد ژیاییەوە، بۆیە رۆژبونی رێبەرمان رۆژبونی گەلەکەمانە".
لەدرێژەی چالاکیەکەدا مزگین کەریم هاوسەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە شاری لیڤەرپوڵیس وتاری پێشکەشکرد و هەر یەک لە چالاکوانانی مەدەنی هیوا ئەحمەد و ئاکۆ هەورامی بە شعر و وتارەکانیان یادەکانیان پیرۆز کرد.
یادەکان بە گێڕاندنی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و شایی تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوو.
ژ.ت