بۆ یەکێتیی نەتەوەیی؛ پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەییە

دەزگا و دامەزراوە و رێکخستنە سیاسییەکانی کورد لە ئەوروپا کاردانەوەیان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا هەبوو و ڕایانگەیاند: "ئێمە لە دژی تاوانەکانی شەڕی دژ بە گەلەکان لێپرسینەوە لە هەموو داگیرکەران دەکەین".

پارت و ڕێکخراوە و رێکخستنە کوردییەکانی ئەوروپا، کە خۆیان بە "بۆ یەکێتی نەتەوەیی" پێناسە دەکەن، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

"خاوەنداریکردن لە ڕۆژاڤا ئەرکێکی نەتەوەییە

گەلی ئازیز، خوشک و برایان لە هەرچوارپارچەی وڵت کە لە هەر جێیەک دەژین؛ شەوی ڕابردوو ڕۆژاڤای وڵتمان ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێ بۆوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک زۆرێک لە گوند و شارەکانی ڕۆژاڤای بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد. بە گشتی ١٦ کەس لە گەلەکەمان شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون. لەم هێرشەدا کە ناوچە مەدەنییەکانی کردە ئامانج، چەندین شوێنی ژیانی سیڤیل خاپور بوون. ئەو نەخۆشخانەیەی کە بەر هێرشێکی گران کەوت، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئێمە وەک پارت و دامەزراوە کوردستانییەکانی ئەوروپا کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە، بە توندی ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک سەرکۆنە دەکەین. لە هەمان کات ئەوەی جێی سەرنجی هەمووانە، هێرشە کۆمەڵکوژیەکان لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەم، کە ڕۆژی دەستپێکردنی دانوستانەکانی لۆزانە ئەنجامدراوە.

 ئێمە بە توندی ئیدانەی دەوڵەتی تورکیا دەکەین کە تەنانەت هیچ ئاکارێکی جەنگیشی تیادا نییە. ئێمە دەمانەوێت هەموو خەڵکی ناوچەکە و هەموو مرۆڤایەتی جیهان بزانن کە کۆماری تورکیا ناتوانێت چیدی فێڵ و تەڵەکە لە گەلەکەمان بکات. ئێمە دەزانین کە دەوڵەتی تورک سیناریۆیەکی ناڕاست بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاک و دەستکەوتەکانی کوردستان ئامادە دەکات و وەک هۆکاری هێرشەکەش نیشانی دەدات. ئەوە خودی دەوڵەتی تورکیا بوو کە بۆمبەکەی لەسەر شەقامی ئیستیقلال چاندووە و تەقاندیەوە.

دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی بێتاوان و تاوانبارکردنی ڕۆژاڤا پاساو بۆ هێرشەکانی خۆی بهێنێتەوە. ئێمە بەرامبەر واقیعی دەوڵەتێکی فاشیستی و دەرون نەخۆشی وەک تورکیاداین کە درێغی ناکات لە کوشتنی هاووڵتیانی خۆیشی.

خەڵکی ڕۆژاڤا کە باندە بەربەریەکانی داعش و ڕێکخستنەکەیان لە خاکی خۆیان سڕییەوە و مەشخەڵی ئازادییان لە ڕۆژهەڵتی ناوەڕاستدا هەڵگیرساند و بوون بە مۆتەکەی داگیرکەران. هەر بۆیە دەوڵەتی دڕندەی تورکیا هێرش دەکاتە سەریان.

هەموو ئەم هێرشانە کە دەیانەوێت گەلی کورد بترسێنن هەرگیز ناتوانن شکست بەو کوردانە بێنن کە لە پێناوی ماف و ئازادیدا خەبات

دەکەن. ئێمە بە پاراستن و ڕزگارکردنی کوردستان دواجار لێپرسینەوە لە تەواوی هێرش و تاوانە جەنگییەکان و هەموو نادادپەروەرییەکی دەوڵەتی تورک دەکەین.

ئێمە وەک پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان لە ئەوروپا کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە، ئەو خوشک و برایانەمان کە لە

هێرشەکانی دوێنێدا شەهید بوون وەک شەهیدی هاوبەشی خۆمان دەبینین. درود بۆ گیانی شەهیدان دەنێرین و هیوای زوو چاکبوونەوە

بۆ بریندارەکانمان دەخوازین. هەروەها بۆ ساڕێژکردنی برینداران و زیانلێکەوتووان ئامادەی هاوکاری ماددی و مەعنەوین بۆ گەلەکەمان بە ئەرکی خۆشمانی دەزانین کە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەین کە کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام دەدەن و لێپرسینەوە لە گیانی خوشک و برا شەهیدەکانمان بکەین، هەروەها ئەرکی ئێمەیە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ گەلەکەمان لە وڵاتێکی ئازاد و دیموکراسیدا دابین بکەین کە بە هێژایی وەک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

با بە گیانی یەکێتی نەتەوەیی خاوەنداری لە ڕۆژاڤای کوردستان بکەین و بیپارێزین

پارت و ڕێخستنە کوردستانیەکان لە ئەوروپا:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کوردستان - ئەوروپا

تەڤگەری ژنانی کوردستان- ئەوروپا

حیزبی شیوعی کوردستان - باشور

کۆنگرەی ستار؛ ڕێخستنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵتی سوریا - ئەوروپا

حیزبی زەحمەتکێشان - باشور

پادێ - پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی

تەڤگەری ئازادی

پەیەدە-پارتی یەکێتی دیموکرات

پەدەکە-س - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا

پارتی چەپی کورد - سوریا

تەڤگەری نوژەنی کوردستانی - سوریا

پارتی چەپی دیموکراتی کورد - سوریا

ئەلپارتی - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا

پارتی چەپی دیموکرات - سوریا

پارتی ڕێکەوتنی کورد - سوریا

پارتی چاکسازی کورد - سوریا

پارتی سەووزی کوردستان - سوریا

پارتی دیموکراتی کوردستانی - سوریا

پارتی کۆمونیستی کوردستانی - سوریا

پیک - پارتی ئیسلمی کوردستان

کەکەپە ، پارتی کۆمونیستی کوردستان

بزوتنەوەی کاوە

پەژاک - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

کۆدار - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵتی کوردستان

کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵتی کوردستان

پلتفۆرمی هۆرام

پلتفۆرمی زاگرۆس

پلتفۆرمی یارسان

یاری کورد

پارتی دیموکراتی پێشڕەوی کورد - سوریا

تەڤ-چاند/ تەڤگەری چاند و هونەری کوردی

گێمایندەی کوردستان - شتوتگارت

فێدا - فیدراسیۆنی عەلەوی کوردستانی

ناڤ-یەک / ناوەندی مال ی کۆمەڵی ئێزدی

کوردستان سێنتروم - بەرلین

چیک - چڤاکی ئیسلمی کورد

ئینستیتیۆی کوردی - ئەڵمانیا

ئینستیتیۆی کوردی - بروکسل

مەشەدە - مەجلیسی شەنگاڵی دەرەوەی وڵت

یەمەکە - یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

یەکێتی ئێزدیانی سوریا

گێمایندەی کوردی بەرلین - براندنبورگ

کۆمەڵەی شورای ژنانی ئێزدی

فۆڕومی کوردی - ئەڵمانی لە درێسدن

کۆنگرەی خەڵکی میزۆپۆتامیا

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا

ئەسۆسیاسیۆنی مافی مرۆڤی کوردستانی

کۆمەڵەی کوردی بۆ پێکهێنانی یەکێتی

پارتی ڕۆژ

ژ.ت