بە ئێشکگریی دادپەروەری دەستیان بە ساڵی نوێ کرد: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

خزمی زیندانیان لە ئامەد و وان و ئەدەنە و مێرسین و ئیستەنبوڵ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئێشکگری دادپەروەری دەستیان بە ساڵی نوێ کرد.

٣٤ مانگە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست ناکەوێت. ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر پرسی کورد، لە شارەکانی ئامەد و وان و ئەدەنە و مێرسین و ئیستەنبوڵ بەردەوامە.

لە چالاکییەکەی ئامەد، خزمی زیندانی، دیلەک بایکان، گوتی: "داوا دەکەین لە ساڵی نوێ دادپەروەری و یاسا بەدی بێت. کوڕەکەم لە ڕۆژی گرتنییەوە لە گۆشەگیریدایە. با ئەم گۆشەگیرییە هەڵبگیرێت. ئازادی بۆ هەموو زیندانیان دەخوازم".

زۆر کەس بەشداری چالاکییەکەی ئەدەنە بوون، چالاکوانان داوایان کرد گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و ئازادی جەستەیی بەدی بێت.

لە چالاکییەکەی مێرسین، بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "بێ سەرۆک ژیان نابی" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە. داواکارییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتکرانەوە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیانی مەڕمەڕە (مە توای-دەر)، دەلیک دەمیر، گوتی: "ئامانجی ئێمە و ئایدۆلۆژیای ئێمە و داخوازییەکانمان دیارن".

یەک لە بەڕێوەبەرانی دەم پارتی، ئیلهان دەمیرساپی، گوتی: "ماوەیەکی زۆرە ئێمە لەنێو تێکۆشانداین. تێکۆشانی خۆمان سەردەخەین".

یەکێک لە خزمی زیندانیان، ئاینێ ئاتابای، گوتی: "هەمووان دەزانن بەڕێز ئۆجالان سەرچاوەی ئاشتییە. تاوەکو ئەم گۆشەگیرییەی لە ئیمراڵی دەستی پێ کرد و لە هەموو زیندانییەکان بڵاوبووەتەوە هەڵنەگیرێت، تێکۆشان و چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەردەوام بوو.