بانگەوازکرا: "سبەی لە کانیبێر دەبینە هەزاران کەس"
"ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ" لە باشوری فەرەنسا لە ڕۆژی دووەمدا گەیشتە مارسیلیا. کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە بانگەوازی کرد: "سبەی لە گۆڕەپانی کانیبێر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەک دەگرین".
"ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ" لە باشوری فەرەنسا لە ڕۆژی دووەمدا گەیشتە مارسیلیا. کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە بانگەوازی کرد: "سبەی لە گۆڕەپانی کانیبێر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەک دەگرین".
ڕێپێوانی ٣ ڕۆژەی ١٥٨ کەسی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باشوری فەرەنسا بەردەوامە و ڕۆژی دووەمی تێپەڕاند.
چالاکوانان لەبەردەم بینای شارەوانی ماریگنان بە شێوەیەکی جەماوەری بەڕێکران. چالاکوانان لەژێر بارانی دژواردا ڕێپێوانەکەیان گەیاندە مارسیلیا.
سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی کانیبێری هەزاران کەس کۆدەبنەوە و لەبەردەم نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەوروپا گردبوونەوە ساز دەدەن.
کۆمیتەکە بانگەوازی لە هەمووان کرد و گوتی: "با لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبینەوە و پیلانگێڕی پووچەڵ بکەینەوە. با داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەین. بڵێین ناتوانن گەلی کورد پشتگوێ بخەن. لە ١٧ ی شوبات بە سەدان هەزار کەس بەرەو کۆڵن بەڕێ دەکەوین".