لە راگەیەنراوی هاوبەشی جەدەکە – فە و تەژەکە – فە دا هاتووە، " پەدەکە کە بۆ پشتەوانێکی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک گۆڕاوە، سەرچاوەی خیانەتە."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بۆ ئەوەی رێگری لە خیانەت بکرێت و بێکاریگەر بکرێت، پێویستە کورد یەکێتی خۆیان مسۆگەر بکەن و خیانەت لە گۆڕەپانەکان روسوا بکەن. بۆیەش بانگەوازیمان بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستەکانمان ئەوەیە کە بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن."
بەرنامەی چالاکیەکە:
پاریس و دەورۆبەری: کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی ریپوپلیک
مارسیلیا: کاتژمێر ١٣:٠٠ لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی ئەوروپا
رەناس: کاتژمێر ١٥:٠٠ گۆڕەپانی ریپۆپلیک
ستراسبۆرگ: کاتژمێر ١٤:٠٠ لە وێستگەی شەمەندەفەری ستراسبۆرگ
مانتپیلیر: کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی کۆمێدی
بۆردیئاخ: کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گراند – تەئاتر."
ف.ق