بانگەوازی مێژوویی: دەم پارتی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ کۆبوونەوە ئەنجام دەدات

لیژنە بەرپرسیارەکانی دەم پارتی بۆ هەڵسەنگاندنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، ئەنجوومەنی پارتەکە و هاوسەرۆکانی شارەکان، بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی گشتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان یەکشەممە کۆدەبنەوە.

ڕاگەیاندرا کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتی پارتەکە لە ناوچەی بالگات ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژی دووشەممە لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی لە بینای پارتەکە لە بوکلوم کۆدەبێتەوە. ڕۆژی چوارشەممەش بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی گشتی لە ناوەندی گشتی پارتەکە لە ناوچەی بالگات کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.