بارودۆخی زیندانی نەخۆش سەیفەدین دەمهات مەترسیدارتر دەبێت

دۆخی زیندانی نەخۆش سەیفەدین دەمهات ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. شەنگوڵ مارتی کە یکێکە لە ئەندامەکانی بنەماڵەی دەمهات دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورک لە زیندانەکاندا تاوان ئەنجام دەدات و داوای کرد کە ئەم تاوانانە بوەستێندرێت.

دەمهات کە زیندانییەکی نەخۆشە بەهۆی کێشە و هەلو مەرجەکانی زیندان ڕۆژ بە ڕۆژ باری تەندروستی خراپتر دەبێت، ئازاری ماسولکە و جومگەکانی زیاد بوو. هەروەها بەردەوام تووشی گرژبوونی دڵ دەبێت.

مارتی وتی: "سەرەڕای نەخۆشی سەخت، براکەی ماوەی ٩ ساڵە لە زیندانی وان دەستبەسەرکراوە".

مارتی سەرنجی خستە سەر مانگرتنی زیندانیان لە خواردن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵلا ئۆجالان و وتی: "دەبێت هەمووان پشتیوانی بکەن لە مانگرتنی زیندانیان و نۆبەتی دادپەروەری کە لە دەرەوەی زیندانەکان بەڕێوەدەچێت. دەبێت ئێمە بە چالاکییەکانمان لە جیهاندا دەنگ بدەینەوە. داوا دەکەین کە ڕێبەرمان و هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن. زۆر زیندانی تر وەک براکەی من نەخۆشن، ئەمەی کە دەکرێت تاوانێکی گەورەیە دژ بە مرۆڤایەتی. داوا لە دەوڵەت دەکەین کە "ئیتر ئەم کارانە بەسە".