بارزانی جارێكی تر له‌ توركیایه‌

میدیای په‌ده‌كه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستن مه‌سرور بارزانی به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ چووه‌ته‌ توركیا.

میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه‌) بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ چووه‌ته‌ توركیا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ده‌كرێت.

پێشتریش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌ ١٢ی ئاداری ٢٠٢٢ له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌ردۆغان كۆببوه‌وه‌.

هـ . ب