بایدن: ناڕەزایەتیەكانی ئێران منی سەرسوڕمان كردوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی رابردوو لەئاخاوتنێكدا رایگەیاند، ئەمریكا سەرقاڵی دەرەچەیەكە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەرانی ناڕازی ئێران دەرفەتی پەیوەندیان لەگەڵ دنیای دەرەوە بۆ بڕەخسێندرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی رابردوو لەئاخاوتنێكدا رایگەیاند، ئەمریكا سەرقاڵی دەرەچەیەكە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەرانی ناڕازی ئێران دەرفەتی پەیوەندیان لەگەڵ دنیای دەرەوە بۆ بڕەخسێندرێت.
هاوكات لەگەڵ پێنجەمین هەفتە لەخۆپیشاندان و راپەڕینی سەرانسەری خەڵكی ئێران دژ بەرژێمی ئیسلامی ئێران، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەئاخاوتنێكدا رایگەیاندوە؛ ئەو ناڕەزایەتیە سەرانسەریە منی سەرسوڕمان كردوە.
بایدن، رۆژی شەممە ١٥ تشرینی یەكەم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند؛ لەپاڵ هاوڵاتیان و ژنانی ئازای ئێرانی دەوەستین.
هاوكات رەوەشی راگەیاندوە؛ ئەوە لەئێراندا لەخەو هەستاوە، منی سەرسوڕمان كردوە. باوەڕ ناكەم كە بۆ ماوەیەكی درێژ بتوانن ئەوە بێدەنگ بكەن.
بایدن لە ئاخاوتنەكانیدا جەختیشی لەوە كردەوە؛ ئەوان لەئێستادا بۆ مافە سەرەتاییەكانی خۆیان خۆپیشاندان دەكەن. پیاوان و ژنانی ئێرانی مافی ئازادی بیروڕا و گردبوونەوەی جەماوەریانەیان هەیە.
سەرۆكی ئەمریكا بەجەختكردنەوە لەسەر ئازادی جل و بەرگی ژنانیش دەڵێت؛ رژێمی ئیسلامی لەدژی هاوڵاتیانی كە تەنیا ویستیان مافە سەرەتایەكانی خۆیانە، توندوتیژی و تاوان ئەنجام دەدات.
ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەم رۆژی رابردوو لەئاخاوتنێكی دا راگەیاندبوو؛ ئەمریكا سەرقاڵ دەرەچەیەكە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەرە ناڕازیەكان بتوانن پەیوەندی بەدنیای دەرەوە بكەن.
ف.ق