بایهان: دەسەڵات گۆشەگیری بەکاردەهێنێ
پەرلەمانتاری پارتی ڕەنج- ئەستەنبوڵ ئەسکەندەر بایهان ڕایگەیاند کە حکومەت هەوڵدەدات بە گۆشەگیری پاساو بۆ سیاسەتی ستەمکاری و ڕێگری لە تێکۆشانی هاوبەش بگرێت و ڕایگەیاند کە کرێکاران مەحکومی ستەمکاری و شەڕن.
پەرلەمانتاری پارتی ڕەنج- ئەستەنبوڵ ئەسکەندەر بایهان ڕایگەیاند کە حکومەت هەوڵدەدات بە گۆشەگیری پاساو بۆ سیاسەتی ستەمکاری و ڕێگری لە تێکۆشانی هاوبەش بگرێت و ڕایگەیاند کە کرێکاران مەحکومی ستەمکاری و شەڕن.
ئەسکەندەر بایهان، پەرلەمانتاری EMEP ی ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، حکوومەتی تورکیا گەلی کورد و ئاشتیخوازانی بە تیرۆریست ناساندووە.
پەرلەمانتاری پارتی ڕەنجی ئەستەنبوڵ ئەسکەندەر بایهان بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی تورکیا و دۆخی گەل و کرێکارانی کورد، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.
بایهان ڕایگەیاند کە قەیرانی ئابووریش پەیوەندی بە پرسی چارەسەر نەکراوی کوردەوە هەیە و وتی: "لە پڕۆسەی دوای سوریادا دەوڵەت ئێستا سیاسەتی عوسمانی نوێ پەیڕەو کرد، تورکیا بۆ ئەم سیاسەتە لەگەڵ وڵاتانی وەک ئێران و ڕووسیا هاوکاری کرد و ئامانجی ئەوە بوو گەلی کورد نابێت لەسەر خاکی خۆی خاوەن ماف بێت. دەبێت کرێکارانی تورکیاش بەم شێوەیە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو تێبگەن".
بایهان سەرنجی بۆ گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: "سیاسەتی گۆشەگیری و گوشاری ئیمرالی لە زیندانەکاندا، ئەمڕۆ لەلایەن ئەردۆغان و ڕژێمەکەیەوە وەک سیستەمێک بۆ پاساوهێنانەوەی سیاسەتی گوشار و ستەمکاری بەکاردێت. گۆشەگیری و گوشار گرنگییەکی دیکەی، بە مەبەستی لاوازکردنی تێکۆشانی هاوبەشە لە نێوان گەلی کورددا.
بایهان ڕایگەیاند، ئەگەر لە تورکیا ٣ خاڵی سەرەکی سەبارەت بە گۆشەگیری چارەسەر بکرێن، زۆرێک لە کێشەکان چارەسەر دەبن و ئەم خاڵانە ڕاگەیەندرا:
* لابردنی گۆشەگیری چ زیانێکی بۆ کرێکارانی ئەم وڵاتە هەیە؟ هیچ زیانێکی نییە. ئەگەر عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەران و نوێنەرانی سیاسی دیدار ئەنجام بدات، چ زیانێکی دەبێت؟ هیچ زیانێکی تێدا نییە. ئەمە لە ڕابردوودا کراوە و هیچ زیانێکی نەبوو.
*لەڕووی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ڕاوەستاندنی کوشتنی سەربازەکان و لابردنی شەڕ و هەڕەشەکان، چ زیانێکی دەبێت؟ هیچ زیانێکی تێدا نییە، بە پێچەوانەوە ئەرێنی دەبێت.
*پێویستە بودجەیەکە لە شەڕدا بەکار دێت، بۆ چارەسەری کێشەی کورد، ئاشتی، برایەتی و بۆ باشترکردنی ژیانی گەل و کرێکاران بەکاربهێنرێت.
ئەم هەنگاوانە زۆر ئاسانن، ئەنجامدانی قورس نییە. کاتێک ئەم هەنگاوانە بنرێت، ڕەنجدەران و کرێکارانی تورکیا، گەلی ستەملێکراو لەم وڵاتەدا دەستکەوتیان دەبێت. ئەوانەی حوکمڕانی ئەم وڵاتە دەکەن، لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان، کرێکاران مەحکوومی چەوساندنەوە و شەڕ دەکەن".