ھەبەدەھە: چالاکییە مێژووییەکەی ئەنقەرە بانگەوازێکە

دەستەی بەڕێوەبەری هەبەدەھه ڕایگەیاند، چالاکیی تابوری نەمران لە ئەنقەرە سیستمی هەژاندوە. وتیشی: بانگەوازی ئەو چالاکییە مێژووییە بۆ گەلەکەمان و بەگوڕترکردنی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووانەیە، کات کاتی بەدەمەوەچوونی ئەو بانگەوازییەیە.

دەستەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەھە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ھاتووە، "چالاکیی گیانبازی لە ڕێی ڕزگاری گەلانی تورکیا و کوردستاندا، چالاکییەکی گرنگە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣لە ئەنقەرە، ئەو ڕۆژەی پەرلەمان دەست بە کارەکانی دەکات، لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، چالاکییەکی گیانبازی ئەنجامدرا. چالاکیەکە هەم چالاکییەکی هۆشداری پێدان بوو، ھەمیش بەھوی ئەوەی لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، بە شێوەیەکی ھەمەلایەنە دژی فاشیزم بوو. ئەو چالاکیە لە ڕێی ڕزگاری گەلانی تورکیا و کوردستاندا، چالاکییەکی گرنگە. چالاکییەکە ئامانجی خۆی پێکا، لە مێژووی تێکۆشانی گەلانی چەوساوەدا، ڕێگەی لەبەردەم سەرکەوتنەکانی شۆڕشگێڕی داهاتوو کردەوە، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵیدا ئەو چالەکییە شۆڕشگێڕییە چەواشە بکات، زیانەکانی بشارێتەوە، بە قەدەغەکردنی ڕووماڵکردن هەوڵیدا ڕاستییەکان بێچەوانە بکات، لاوازییەکانی بشارێتەوە. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگی و ڕێگریانە، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو چالاکییە گیانبازییە لە ناوەندی ئەنقەرە، کە دەوڵەت تێیدا هەستی بە پارێزراوبوون دەکرد، دەسەڵاتی فاشیست، سیستەمی تاڵانکار، کۆلۆنیالیست و داگیرکاری هەژاند."

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی ھەبەدەھەدا ھاتووە، دوابەدوای ئەو چالاکییە گیانبازییە، دەسەڵاتی فاشیست دەستبەجێ ئاماژەی بە هێرشی داگیرکاری بۆسەر ڕۆژئاوا و دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد. جەمسەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە هێرشکردنە سەر ھەموو شوێنێک و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکاری هەوڵدەدات وا نیشانی بدات کە بەهێزە. لە ڕێگەی تاڵانکاری، بەرتیل، داگیرکاری و هەموو جۆرە تاوانێکی شەڕەوە ھەوڵدەدات خۆی بەهێز وێنا بکات، بەڵام چالاکیە گیانبازییەکەی ئەنقەرە دەریخست، کە دەسەڵاتی فاشیست وەک شێرە بەفرینەیەک وایە .بە ھێرشی داگیرکاری و تاوانەکانی شەڕ ناتوانێت لاوازییەکانی پەردەپۆش بکات. ھەر چالاکییەکی شۆڕشگێڕی گەلانمان زیاتر لە سەرکەوتن نزیک دەکاتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "چالاکییەکەی ھاوڕێ ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین لە ئەنقەرە، تێکۆشانی گەلان لەسەر ڕێی ئازادی بەگوڕتر کرد، بانگەوازی ئەو چالاکییە مێژووییە بۆ گەلەکەشمان ئەوەیە کە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووانە گەشتر بکەن. کات کاتی بەدەمەوەچوونی ئەو بانگەوازییەیە."