بەهۆی قسەکردنی بە زمانی کوردی ڕاپۆرتێک دژی عومەر ئۆجالان ئامادەکرا

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، عومەر ئۆجالان، بەهۆی ئەوەی لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست، ڕاپۆرتێک لە دژی ئامادەکرا.

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، عومەر ئۆجالان، بۆ تیشک خستنەسەر ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵآ ئۆجالان لە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و گۆشەگیری، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەرلەمان بەست.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، عومەر ئۆجالان ١٣ خولەک بە کوردی دوا. بۆیە نووسینگەی چاپەمەنی پەرلەمانی تورکیا بەهۆی قسەکردنی بە زمانێکی جیا لە زمانی تورکی، ڕاپۆرتێکی دژی عومەر ئۆجالان ئامادەکرد.