بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکەوە لە مۆسکۆ شەرمەزارکرا
کوردان لە مۆسکۆ، هێرشی دەوڵەتی تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد و رایانگەیاند کە ریگاکەیان رێگای گەریلایە.
کوردان لە مۆسکۆ، هێرشی دەوڵەتی تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد و رایانگەیاند کە ریگاکەیان رێگای گەریلایە.
کوردان لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.
عارف ئازمانی سەرۆکی یەکێتی دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی نێودەوڵەتی تورک قسەی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی فاشیستی تورک لە سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردندا لەدژی گەلی کورد ئێدی سنور ناناسێت و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
ئازمانی نارەزایی بەرانبەر بێدەنگی جیهاندا و باسی ئەوەی کرد کە هەندێک دەوڵەت بە شێوەیەکی شاراوە پشتگیری لە هێرشەکان دەکەن.
ئازمانی ئەوەی راگەیاند کە گەلی کورد لە سەر رێگەی گەریلا خەبات دەکات و خاوەنداری لە تێکۆشانی شەهیدان دەکات. هەروەها بانگەوازی پشتگیری لە هێزە دیموکراتەکان کرد.
ف.ق