بنەماڵە و پارێزەران بەمەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵە و پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵە و پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی چڕی ئیمراڵی لە ناو هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدایە و ٣٣ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە. محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان و مەزڵوم دینچی پارێزەری بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
هەورها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بەمەبەستی چاوپکەوتن لەگەڵ کەسوکاریان سەردانی داواکاری گشتیی و بەڕێوەبەرایەتی زیندانیان کرد.
لەگەڵ بنەماڵەکان هەروەها پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رەزان ساریجا، رازیە ئۆزتورک و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵیش بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکانیان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
پارێزەران رۆژانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک داواکاری بۆ دیدار پێشکەش دەکەن، بەڵام بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ئەمڕۆ داواکارییەکەیان بەرزکردەوە.
مافی دیداری عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی دیکەی ئیمراڵی لەگەڵ بنەماڵە و پاڕێزەرانیان بە پاساوی "سزای دیسپلین" پێشێل دەکرێت. دادوەر ژمارەی دۆسیە و ناوەرۆکی ئەو دۆسیەیەی کە بەهۆیەوە سزاکەی سەپاندووە، ئاشکرا ناکات، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی 'لە راگەیاندنەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە'.
هـ . ب