بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی کە لە ئیمراڵی گۆشەگیر کراون، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی کە لە ئیمراڵی گۆشەگیر کراون، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە. محەمەد ئۆجالان برای ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
ھاوکات بەهمان داواکارییەوە عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
پارێزهران بهمهبهستی ئەنجامدانی دیدار لهگهڵ ڕێبهری گهلی كورد، ههفتهی دوو جار داواكاری پێشكهش دهكهن، بهڵام وهڵامی داواكارییهكانیان نادرێتهوه.
ھەروەھا لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٥ جار پارێزەران توانیویانە دیدار لەگەڵ ڕێبهری گهلی كورد ئەنجام بدەن، دوایین دیداریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ٤ ساڵ بەسەر ئەو دوا دیدارەدا تێپەڕیووە.