بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکیان لێ نازانرێت، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.

محەممەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

ھاوکات بەهەمان مەبەست عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.