بەرخۆدانی کرێکارە لەکارلابراوەکانی دێرسیم مەزنتر دەبێت

پاش دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دێرسیم، قەیوم ژمارەیەک کرێکاری لەکار دوورخستەوە، کرێکاران ١٦٠ ڕۆژە بەرخۆدان دەکەن، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بێدەنگی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK).

کرێکارە دوورخراوەکان لە ١٦ ی حوزەیران، ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٨:٣٠ لە گۆڕەپانی هونەری تا گۆڕەپانی سەید ڕەزا ڕێپێوان دەکەن. بانگەوازیان لە گەل و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK) کرد بۆ بەشداریی لە ڕێپێوانەکە.

لە ڕاگەیاندراوە نووسراوەکەیاندا دووپاتکراوەتەوە کە کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK) خاوەنداری لە بەرخۆدانی ئەم کرێکارانە نەکردووە و هیچ شتێکی لەم باریەوە نەگوتووە. داوا دەکەن گەل و کۆنفیدراسیۆنەکە بەشداری ڕێپێوانەکەیان بکەن.