بەرلە ١٥ی شوبات لە چوار شار تیرۆری دەستگیرکردن دەستیپێکرد
لە ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زۆر شار پۆلیسی تورک دەستی بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان کرد.
لە ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زۆر شار پۆلیسی تورک دەستی بە دەستگیرکردنی هاوڵاتیان کرد.
لە زۆر شاری باکوری کوردستان و تورکیا هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و زۆر کەسیان دەستگیر کرد.
سێرت
لە سێرت پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی توئای – دەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلی کۆمەڵەکەدا گرت. لە هەمانکاتدا پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە و سیاسەتمەداران.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا موحسینە ئوزهان هاوسەرۆکی توئای – دەر، نەجمەدین یور بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە، بەڕێوەبەری پێشوی کۆمەڵەکە رەسوڵ ئارسلان، ماشاللا ئارسلان دایکی ئاشتی، تایبەت تەکین، هەدیە سوجین، وەتها کاچار و ئەمینە ئاشکارا هاوسەرۆکی هەدەپەی پێشووی ناوچەکە دەستگیرکران.
لە دهێش کانیتە دایانان کە نەخۆشی دڵی هەیە دەستگیرکرا و پۆلیس تورک منداڵەکانی دایانانیان ئەشکەنجە کرد.
شڕنەخ
لە شڕنەخ و ناوچەکانی ژمارەیەکی زۆر کەس دەستگیرکران. لە جزیر رۆژنامەڤان زەینەب دورگوت و زۆر کەسی دیکە دەستگیرکران.
لە سڵۆپی ریدوان ئوزمەن، دۆغان شاڤلوک، نەسیم سایین، سەلاحەدین ئورمانلی و زیا دورموش دەستگیرکران. هۆکاری دەستگیرکردنەکان ئاشکرا نەکراون.
ئەدەنە
لە ئەدەنە پۆلیس لە هەمانکاتدا هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون نەزانراوە.
مێرسین
لە مێرسین لەبارەی ٥٢ کەس بڕیاری دەستگیرکردن دراوە. لە ١٢ی شوباتەوە تاوەکو ئێستا ٤٣ کەس دەستگیرکراون. سەرکان شاههین بەهۆی ئەوەی بە ناحەقی دەستگیرکراوە لە ١٢ی شوباتەوە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە. راگەیەنرا کە رەمەزان یڵدرم و ژمارەیەک گەنجی دیکە لە ١٤ی شوباتدا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
ف.ق