بڕیاری زیندانی کردنی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا پەسەند کرا

بە بانگەشەی 'پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو' بڕیاری سەپاندنی سزای دوو ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان بە سەر شەبنەم کۆرور فنجانجی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا پەسەند کرا.

دووەم فەرمانگەی سزای دادگای ناوچەی ئیستەنبوڵ، سزای دوو ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان بەسەر شەبنەم کۆرور فینجانجی پەسەند کرد، کە پێشتر بە بانگەشەی 'پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو' لە لایەن لقی ٢٤ی دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبوڵەوە بەسەریدا سەپێندرابوو.

فەرماندەی سزادان بە پاساوی ئەوەی دادگای ناوچە لە بنەما و پەیڕەو لاینەداوە و هیج کەموکوڕییەکی نەبووە، سزاکەی پەسەند کرد و تانەی پارێزەرانی فنجانجی رەتکردەوە.

چی روویدابوو؟

سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا شەبنەم کۆرور فینجانجی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورک لە دژی هەڕێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا باسی لەو زانیاریانەکردبوو کە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەو ئۆپراسیۆنەدا خرابوونە ڕوو. فینجانجی بەهۆی ئەو قسانەوە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەلایەن دادگای سزای سوڵحی ئەنقەرەوە زیندانی کرابوو. داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرەش لەبارەی فینجانجیەوە داوای سزای ساڵێک و شەش مانگ تا ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانی کردبوو. لقی ٢٤ەمینی دادگای سزای قورسەکانی ئیستەنبوڵیش سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپاندبوو.

هـ . ب