ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا یەکلایکردنەوەی سکاڵاکان لە دادگای فیدراڵی دواخرا.
ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا یەکلایکردنەوەی سکاڵاکان لە دادگای فیدراڵی دواخرا.
بڕیاربوو ئەمرۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە، بەڵام بەھۆی ناکۆکییەکان و ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراون دواخرا.
بەپی زانیارییەکان، ئەمرۆ بڕگەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران خرایە دەنگدانەوە و بەزۆرینەی دەنگ دواخرا تا یەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو پرسە تۆمارکراون.
جێگای باسە، ١٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆبووە، هەریەکە لە شەعلان کەریم ١٥٢ دەنگ و سالم عیساوی ٩٧ دەنگیان بەدەستھێنا، پاشان دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کاندیدکردنی شەعلان کەریم بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کە ناوبراو کاندیدی ھاوپەیمانی تەقەدومە، دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی دەنگدان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستھێنا.