چالاکوانان ٢٤ ڕۆژە ڕێپێوان دەکەن: وەرن کۆڵن بکەینە قەڵای بەرخۆدان

چالاکوانان ٢٤ ڕۆژە لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ ڕێپێوان دەکەن، بانگەواز لە هەموو کوردستانی و دۆستەکانیان دەکەن لە تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، کۆڵن بکەنە قەڵای بەرخۆدان.

ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مێتز بەردەوامە.

ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شارەکە دەستی پێ کرد و لەبەردەم شارەوانی کۆتایی هات.

دەنگی ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان بیسترا

لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوەکان دەربارەی هێرشی قڕکردنی ئیمراڵی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران و کەسانی دەوروبەر ئاگادار کرانەوە. هەروەها تۆمارێکی دەنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە گوێی ئامادەبوواندا درا.

چالاکوانان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی سبەی ستراسبۆرگ و ڕێپێوانە مەزنەکەی کۆڵن. بانگەوازیان لە کوردستانی و دۆستەکانیان کرد لە تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا، کۆڵن بکەنە قەڵای بەرخۆدان.

سڵاو لە گەریلا کرا

لە ڕێپێوانەکەدا سڵاو لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرا و بە سروودی بەرخۆدان خاوەندارێتیان لێ کردن. چالاکوانان چەندین نامەیان بۆ ئیمراڵی نارد.

ستراسبۆرگ قۆناغی دوایینە

قۆناغی کۆتایی ڕێپێوانە درێژەکە لە ستراسبۆرگی فەرەنسا دەبێت. چالاکوانان چالاکوانان پاش ڕێپێوان لەبەردەم کۆمیتەی ڕێگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی مەزن دەڕۆنە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا.