'چالاکوانانی هیلبۆرن پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتەکانی ئەڵمانیا دەکەن'

هاوسەرۆکی کۆم-مەد سەردانی چالاکوانانی مانگرتن لە خواردنی کە لە ١ی شوباتەوە بە نۆرە بەردەوامە و رایگەیاند، "دەتوانم بڵێم چالاکوانانی مانگرتنەکەی هیلبورن پێشەنگایەتی هەڵمەتەکانی ئەڵمانیا دەکەن".

لە شاری هیلبۆرنی ئەڵمانیا لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها پشتیوانی لە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کە لە کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت، لە ١ی شوباتەوە مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت.

چالاکیەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە هیلبۆرن (نەجەدەکە) دەستیپێکرد، سێ رۆژ جارێک چالاکوانان نۆرەگۆڕکێ دەکەن. هەموو رۆژێک چەندین کەس چالاکوانان بەسەر دەکەنەوە.

هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەرەم گۆکیش سەردانی چالاکوانانی کرد و لەبارەی کاریگەری چالاکی مانگرتن لە خواردن لە هیلبۆرن لەسەر کوردانی ئەڵمانیا وتی، "بۆ بەرەوپێشبردنی هەڵمەتەکە، دەتوانم بڵێم مانگرتن لە خواردن لە هیلبۆرن پێشەنگایەتی دەکات. لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم چالاکیە، لە ئەڵمانیا جموجۆڵ زیاتر بوون. دەتوانم بڵێم ئیتر ئەڵمانیا پێشەنگایەتی لە هەڵمەتەکانی ئەوروپا دەکات. لە مانهەیم، لە کیل رێپێوان دەستیپێکراوە. هەروەها لە ئەڵمانیا چەندین رێپێوان و کۆبوونەوە سازدەکرێن. لە هەندێک شار سێ جار کۆبوونەوە سازکراون. هەروەها هەندێک هەنگاوی نمونەیی و هێمایی نراون. لەبەر ئەوە دەمەوێت بە چالاکوانانی چالاکی مانگرتن بڵێم، کە رۆڵ و بەرپرسیارێتیەکی بەم جۆرە جێبەجێ دەکەن".

هـ . ب