چالاکوانانی ژنێڤ: ١٧ ی شوبات دەڵێین "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"

چالاکوانان ژنێڤ بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

چالاکی دانیشتن کە  لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ وە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو چوارشەمەیەک لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەنجام دەدرێت. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پیلانگێڕيی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا. لە جالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵن بە درووشمی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن".

ڕەزا چەتین کایا گوتی: "گەلی کورد دیسانەوە خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی دەکات و سیستەمی ئەشکەنجە هەڵدەوەشێنێتەوە". چەتین کایا بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی ١٧ ی شوباتی کۆڵن و گوتی: "لە چالاکییەکەی ١٧ ی شوبات ئیرادی خۆمان دەپارێزین و داخوازی ملیۆنان دەردەبڕین".

لەسەر ناوی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان لە سویسرا، سۆنگول چەلیک ناڕەزایەتی بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەربڕی و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن.

پاشان چالاکی دانیشتن بەردەوام بوو.